Psaumes 3
Beaucoup se lèvent contre moi
1زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات. ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! 2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» 3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.
4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. 5ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. 6لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم.
7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی. 8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.
Copié !
Aa