Salmi 70

Affrettati, o Dio, a liberarmi

1بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە. ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم. 2با شەرمەزار و سووک بن ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، با ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن. 3با هەڵبێن لە شەرمان ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»

4بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. 5بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، ئەی یەزدان، دوامەکەوە.

Copiato!
Aa