Salmi 131

Come un bimbo svezzato

1گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە و نە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن، خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم. 2بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە، وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی، گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە. 3ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

Copiato!
Aa