Psalms 129

Often they have afflicted me

1گۆرانی گەشتیاران. «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: 2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. 3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»

4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند. 5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن. 6با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، 7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر.

8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»

Copied!
Aa