Joshua 12

Kings defeated east of the Jordan

1ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات: 2سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو، حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە، 3دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.

4سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە، 5حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن. 6موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.

Kings defeated west of the Jordan

7ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل. 8ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە. ئەمانە ئەو پاشایانەن: 9پاشای ئەریحا پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە 10پاشای ئۆرشەلیم پاشای حەبرۆن 11پاشای یەرموت پاشای لاخیش 12پاشای عەگلۆن پاشای گەزەر 13پاشای دەڤیر پاشای گەدەر 14پاشای حۆرما پاشای عەراد

15پاشای لیڤنا پاشای عەدولام 16پاشای مەقێدا پاشای بێت‌ئێل 17پاشای تەپووەح پاشای حێفەر 18پاشای ئەفێق پاشای لەشارۆن 19پاشای مادۆن پاشای حاچۆر 20پاشای شیمرۆن‌مەرۆن پاشای ئەکشاف 21پاشای تەعنەک پاشای مەگیدۆ 22پاشای قەدەش پاشای یۆقنەعام لە کارمەل

23پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر پاشای گۆییم لە گلگال 24پاشای تیرزە. هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.

Copied!
Aa