1 Chronicles 8

From Benjamin to Saul

1بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم، 2نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو. 3کوڕانی بەلەع: ئەدار، گێرا، ئەبیهود، 4ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، 5گێرا، شەفوفان و حورام.

6ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران: 7نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو. 8شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، 9لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، 10یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.

11لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو. 12کوڕەکانی ئەلپەعەل: عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. 13هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.

14هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، 15زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، 16میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.

17زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، 18یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون. 19یاقیم، زکری، زەبدی، 20ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، 21عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.

22یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، 23عەبدۆن، زکری، حانان، 24حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، 25یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.

26شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، 27یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون. 28ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.

29یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 30عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 31گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و 32میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.

The family of Saul

33نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکی‌شوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. 34یۆناتان مەریڤ‌بەعلی بوو، مەریڤ‌بەعلیش میخای بوو. 35ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.

36ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. 37مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. 38ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.

39کوڕەکانی عێشەقی برای: ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. 40کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون. ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.

Copied!
Aa