시편 124
여호와께서 우리 편에 계시지 아니하셨더라면
1گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت، 2«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان، 3ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا، 4ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو گیانمانی دەبرد، 5ئەوا ئاوی هەڵچوو گیانمانی دەبرد.»
6ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان. 7گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین. 8هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.
복사됨!
Aa